شیدا رشید محه‌مه‌د؛ دیار فائق مجید
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌ركوك له چه‌ند ده‌قێكی شێركۆبێكه‌س دا)یه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌ركوك له چه‌ند ده‌قێكی شێركۆبێكه‌س دا)یه، تێیدا باس له ده‌ركه‌وته‌ی شاری كه‌ركوك كراوه له كۆمه‌ڵێك ده‌قی شاعیر شێركۆ بێكه‌سدا. كه‌م نین ئه‌و شاعیرانه‌ی له سه‌ر كه‌ركوك و كوردبونی كه‌ركوك و رۆڵ و پێگه و ئازاره‌كانی ئه‌و شاره نووسیویانه، نوسین و توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و شاره زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چ له ڕووی مێژووه‌وه بێت، یان له ڕووی ستراتیجی شاره‌كه و شوێنی جوگرافیا و سامانه سروشتییهكانییهوه. كه‌ركوك ئه‌و شوێنه یۆتۆپییه ڕازێنراوه‌یه ،كه له یاده‌وه‌ریی شێركۆبێكهسدا ،هه‌میشه بوونی هه‌بووه و مه‌یدانی ململانێی رووداو و كاره‌ساته‌كانه، شاعیر راسته‌وخۆ نه‌هاتوه وێنه‌ی كه‌ركوك و روداوه‌كانمان بۆ بگێڕێته‌وه، چونكه ئه‌وه كاری مێژوونوسانه، به‌ڵكو شێركۆ له ڕێی بنه‌ماكانی شیعره‌وه كه‌ركوكمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو، به‌جۆرێك به‌كارهێنانی كه‌ركوك لای شاعیر، وه‌ك ره‌مز یان هێما و شێوازه جیاوازه‌كانی به‌كارهێنراوه، زیاتر له چوارچێوه‌ی یه‌ك بیردا سوڕاوه‌ته‌وه به پشت به‌ستن به زمانی دڵ و كامێره‌ی چاو و بیركردنه‌وه‌ی مێشك، به یه‌ك میكانیزم و داینه‌مۆ هه‌ڵی سوڕاندوه، ئه‌ویش بیری كوردایه‌تی بووه. زه‌مینه‌ی ئه‌م هزره جیهانبینییه ماكی له دایكبوون و ڕسكانی به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌م و شاكاره‌كانی شێركۆ بێكه‌سه، به‌هره و سه‌لیقه‌ی شاعیرانه‌ی مه‌زن بووه، چاوی كامێره‌ی زیته و ورده ورده سه‌رنجی له شته‌كان و ڕووداو پێشهاته‌كان ده‌گرێت و تێ‌یان ڕاده‌مێنێ.